بەکورتی.. هەمووشتێک لەسەر شەڕی ژیریی دەستکردەکەی ئەمریکا و چین

هەمەڕەنگ

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 51

هەمووشتێک لەسەر شەڕی ژیریی دەستکردەکەی ئەمریکا و چین (تا توانیبێتم سادەم کردۆتەوە بۆ ئەوەی زۆرینە لێی تێبگات)

- ژیریی دەستکردەکەی ئەمریکا ناوی (ChatGPT)یەو لەلایەن ئۆپن ئەی ئای کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دروستکراوەو گەشەی پێدەدرێت.

- ژیریی دەستکردەکەی وڵاتی چین ناوی (DeepSeek)ەو لەلایەن کۆمپانیای های فلایەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

- ئەوەی ئەمریکا پشتدەبەستێت بە مۆدڵی "deep learning" کە پێیدەوترێت "Generative Pre-trained Transformer" کە فێربونێکی قوڵی بۆ داتاکان هەیە.

- ئەوەی وڵاتی چین، وەک ئەوەی ئەمریکا پشتدەبەستێت بۆ مۆدڵی "Deep Learning Architecture" و لەگەڵ تێکەڵەیەک لە مۆدڵە گەورەکانی زمان.

- تێچوی ئەوەی ئەمریکا، سەرو 100 ملیۆن دۆلارە

- تێچوی ئەوەی وڵاتی چین، پێنج بۆ شەش ملیۆن دۆلارە

- چات جیپیتی لە 1.7 ترلیۆن پارامیتەری چالاک پێکهاتوە

- دیپسیک لە 671 ملیار پارامیتەر پێکهاتوەو تەنها 37 ملیاری چالاک کراوە

- ئەوەی ئەمریکا سەرچاوە داخراوە، ئەوەی چین سەرچاوە کراوەیە

- خێرایی دیپسیک 60 تۆکنە لە چرکەیەکدا واتە وەڵامدانەوەی خێرایە بەڵام چات جیپیتی خێراییەکەی 20 بۆ 40 تۆکنە لە چرکەیەکدا.

- ئەوەی ئەمریکا پاڵپشتنی لە چەند زمانێکی دیاریکراو دەکات بەڵام ئەوەی چین پاڵپشتنی زمانی زیاتر دەکات

- چات جیپیتی گونجاوترە بۆ کاری ژیانەی رۆژانە، بەڵام دیپسیک بۆ گەشەپێدەران و نوسینی کۆد بەهێزترە.

- ئەوەی ئەمریکا هیچ زانیارییەکی لەسەر وڵاتی ئەمریکا نەشاردۆتەوەو سنورداری نەکردوە، بەڵام ئەوەی چین زانیاریی وڵاتەکەی خۆت سنوردارکردووە.

سەربەست نەجمەدین
شارەزای بواری تەکنەلۆجیا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن