ڕافینها: لە توڕەیی لامین یامال لە بڕیارەکەی فلیک تێدەگەم

وەرزش

30/01/2025     ژمارەی بینراو 196

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕافینهای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، لەبارەی ساتەوەختی توڕەیی لامین یامال، کاتێک لە کۆتایی یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتالانتا گۆڕانکاری پێکرا لێدوانیدا.

دوێنێ چوارشەممە، یانەی بەرشەلۆنە لە دوایین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئەتالانتا یەکسان بوو و هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمار کرد.

لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا فلیک بڕیاریدا لامین یامال گۆڕانکاری پێبکات، کە نیشانەکانی توڕەیی دەرکەوت پێش ئەوەی گفتوگۆیەکی خێرا لەگەڵ ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەی هانسی فلیک بکات و هۆکارەکانی گۆڕینی بۆ ڕوونکردەوە.

ڕافینها وتی: من لە توڕەیی لامین یامال تێدەگەم، یاریزانێکی گەورەیە و هەمیشە دەیەوێت لە یاریگادا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش وەرزی ڕابردوو لە زیاتر لە یارییەکدا ئەمە بەسەرمدا هاتووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن