لاوازییەکی واتسئەپ لەسەر ئایفۆن دەردەکەوێت

هەمەڕەنگ

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچلەکین-

ناڕێکییەکی دیار لە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی واتسئەپدا لەسەر ئایفۆن دۆزرایەوە کە بریتییە لە ناردنی ئەو وێنەی ڤیدیۆیانەی بەشێوەیەکی کاتیی و بۆ یەکجار دەبینرێن.

سەرەتا ئەم لاوازییە لە پۆستێکی بلۆگدا لەلایەن توێژەرێکەوە بە ناوی Ramshath ئاشکراکرا، کە روونیکردەوە کە ئیستغلالکردنی ئەو لاوازییە پێویستی بە هیچ زانیارییەکی تەکنیکی نییە تەنها ئەوە بوو کە بەکارهێنەر دەیتوانی بچێتە سەر رێکخستنەکان، پاشان بچێتە سەر “Storage and Data” و پاشان کرتە بکات لەسەر “Manage Storage”.

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی واتسئەپە، پشتڕاستی کردەوە کە پێش ئەوەی بڵاوبکرێتەوە ئاگاداری کێشەکە بووە، هەروەها بەخێرایی نوێکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیە، کە نوێکردنەوەی ژمارە ٢٥.٢.٣ـە بۆ ئایفۆنەکان.

ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکرێت کە ئەپەکە نوێ بکەنەوە بۆ نوێترین وەشانی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تایبەتمەندی One-Time View  بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە شێوەیەکی دروست.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن