راچڵەکین-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، سیسته‌مێكی نوێ بۆ ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان لە هەرێمی کوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه پارێزگاریی زیاتر بۆ مافی خاوه‌نه‌كانیان دابین ده‌كات و پارێزبەنديی باشتر بۆ خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە فەراهەم دەکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، لەمەودا لە هەرێمی کوردستان سیستمێکی دیجیتاڵی بۆ ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان دەستپێدەکات و سه‌ره‌تاش له پارێزگای دهۆك، دواتر له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و پاشان له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لەمساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت .
هێمن میرانی باسی لەوەشکرد، له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه دیجیتاڵییه نوێیه ئه‌وه‌یه كه ساڵیانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته ناكرێت، چونكه ساڵیانه گرنگتره له مۆڵه‌تی شۆفێری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به خاوه‌ندارێتییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله نه‌پارێزرێت كه هاووڵاتی به ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی ده‌یكڕێت ئەوە ئاڵۆزی دەروونی چەندین گرفتی دیکەی ئەمنیش بۆ خاوەنەکەی دروستدەکات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌باشی ئه‌و ئۆتۆمبێله نه‌پارێزرێت، ئه‌وه ڕه‌نگه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ئاسانی فێڵی لێ بكرێت، ئەم سیستمە دیجیتاڵییە رێگە لەو دۆخە دەگرێت.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو، سیسته‌مه‌کە نوێیه په‌یوه‌سته به وێنه‌گرتنی په‌نجه‌مۆری ده‌ست و چاوی خاوه‌نی ساڵیانه‌كه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانه‌وه زانیاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ساڵیانه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شێك له‌هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبیل له ماڵه‌وه ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌فیڕۆدانی كات كه‌مده‌كاته‌وه.