چەند نیشانەیەک لە جەستەدا دەشێت ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستیی گەورە

تەندروستی

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 322

راچڵەکین-

پسپۆڕان دەڵێن ئارەزووی خواردنی سەهۆڵ یان بەردەوام خواردنی خۆراکی سوێر دەتوانێت نیشانەی کێشەیەکی قووڵی تەندروستی یان کەمی کانزا و ڤیتامینەکان بێت.

بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی "برایت سایت"ـدا هاتووە، ئەم نیشانانە پێت دەڵێن کێشەیەکی تەندروستیت هەیە و پێویستە بە مەبەستی پشکنین سەردانی پزیشک بکەیت:

١. ئازاری قاچەکان، ئەگەر هەستێکی سەیر و سەمەرەت لە قاچەکانتدا هەبێت، وەکو مێروولە کردنی بەردەوام یان جووڵەی زۆر، زۆرجار هەست بەم ناڕەحەتییە دەکەیت لە شەودا کاتێک هەوڵدەدەیت هەندێک پشوو بدەیت.

٢.خورانی پێست، کێشەکانی پێست پشتگوێ مەخە یان بە کەمی مەزانە، کاتێک پێست دەئاوسێت و دەخورێت، دەکرێت نیشانەی زۆر کێشەی ناوەکی بێت، وەک تێکچوونی هۆرمۆن، ئەکزیما یان هەستیاریی، دەتوانیت هەندێک پشکنینی خوێن بکەیت ئەگەر ئەم کێشەیە بەردەوام بوو یان ئەگەر وا دیار بوو خراپتر دەبێت.

٣. توڕەیی و رەفتاری شەڕانگێزی، رەنگە تەقینەوەی توڕەیی هەمیشە لە ئەنجامی کەسایەتیت نەبێت، لە راستیدا دەکرێت پەیوەست بێت بە خەمۆکییەوە، هەندێک لە توێژەران دەڵێن خەمۆکی هەمیشە تەنها ئەوە نییە کە کەمی وزە یان ئەزموونکردنی دڵتەنگی بێت، لەوانەیە رەفتاری شەڕانگێزیشت هەبێت لەئەنجامی خەمۆکی درێژخایەن.

٤. گۆڕانی رەنگی چاو، پزیشکەکان تێبینیان کردووە ئەگەر ئەڵقەیەکی سپی یان خۆڵەمێشی لە دەوری بیلبیلەی چاو هەبێت، لەوانەیە نیشانەی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ بێت بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار ٤٥ ساڵەوەیە، ئەڵقەکە بۆ چاو خۆی بێ زیانە و تەنها دەبێتە جێی سەرنج.

٥.ئارەزووی زۆر خواردنی خوێ، کێشە نییە حەزت لە خواردنی سوێر بێت بەڵام کاتێک ئیتر ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت و خواردنی سوێر دەبێتە تاکە شتێک کە دەتەوێت، کاتی ئەوە هاتووە لە خۆت بپرسیت بۆچی، بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کەمی ئاسن، کەمخوێنی، وشکبوونەوە یان نیشانەکانی پێش سوڕی مانگانە.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن