راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی شەڕەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1236

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی شەڕەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا لە رانیە رایگەیاند، چوار گەنج بە گولـلە بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەڕەکە کاتژمێر 1ـی بەرەبەیان روویداوە و تێیدا دوو گەنجی خوێندکار و دوو کاسبکار بە گوللـە بریندار بوون. 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە،  چوار کەس بەناوەکانی  (د، ج، ئـ) رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2007، پیشە خوێندکار دانیشتووی رانیە گەڕەکی کێوەڕەش، (ب، م، ئـ) رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2009، پیشە خوێندکار دانیشتووی رانیە گەڕەکی کێوەڕەش، (ژ، أ، ک) رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتووی رانیە گەڕەکی ولادە و ( بــ، ف، ک) رەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتووی رانیە گەڕەکی سەرا بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە. 

پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەش کردووە، سێ لە بریندارەکان دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی گشیی رانیە چارەسەری سەرەتاییان پێدراوە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراون، بەڵام یەکێک لەو سێ کەسە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەرین جەختی لەوەش کردووەتەوە، تۆمەتبارانی رووداوەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی مادەکانی 406 و 405 ف31 لە یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری راگرتیان دراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن