راچڵەكین -
بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم، سبەینێ لەچەند پارێزگایەكی عیراق كرایە پشووی فەرمی.
هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا، بەسڕە، نەجەف، سەڵاحەدین، نەینەوا، دیالە، زیقاڕ، واست، میسان و موسەننا، بڕیاریاندا سبەینێ یەكشەممە بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت.
ئەو پارێزایانە لە راگەیەندراوی جیادا ئاماژەیان بەوەكرد، پشووەكەی سبەینێ بۆئەوەیە زۆرترین كەس بتوانن بەشداری لەو مەراسیمە بكەن كە بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم، لە مەزارگەكەی لەشاری كازمییەی بەغدا ئەنجام دەدرێت.