ئەم فەرمانبەرانە 18 مووچە وەردەگرن لەم ساڵدا

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1008

راچڵەکین-

بەمەبەستی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دوای بڕیاری کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ ئەمڕۆ سەرجەم كارێگێڕی داموودەزگا و  فەرمانگەكانی حکومەتی هەرێم بانگکراونەتەوە بۆسەر كارەكانیان چونکە دەبێت سبەینێ پێش تەواوبوونی دەوامی رۆژی یەکشەممە ئامادەبكرێت.

بڕیارە تا سبەی سەرجەم تەمەنەكانی 60،61،62،63،64،65  ئەوەی مانگی یەك لەدایك بووبێت، ئەمشەو لیستەكانیان تەواو دەبێت و لە موچەی مانگی یەك نابێت ئەو تەمەنانە لە لیستی موچەدا هەبێت بۆیە ژمارەیان نزیكەی35 هەزار فەرمانبەر دەبێت.

هاوکات لەگەڵ خانەنشین بوونیاندا پاداشتی خانەنشینینی 'ئیكرامیە' كە دەكاتە 12 مووچەی دوا مووچەیان ئەوانەی 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، ئەگەر كەسێك موچەكەی سێ ملیۆن دینار بێت ئەوا 36 ملیۆن دینار وەردەگرێت، لەگەڵ 6  موچەی مۆڵەتی كۆكراوەی فەرمانگەكەی خۆی، كە كۆی ئەو موچەیەی وەری دەگرێت دەكاتە 18 موچە.

ژمارەیەكی زۆر لە بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگە مەدەنییەكان و فەرماندە و بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دەگرێتەوە كە دەبێت ئەمشەو و سبەی ئەستۆپاكی خۆیان بكەن.

ئەمڕۆ زیاتر كارگێڕییەكان تەركیزیان لەسەر سێ بابەتە:

یەکەم؛ بەرواری دامەزراندن و خزمەت

دووەم؛ بڕوانامە

سێیەم؛ باری خێزانی

پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان گشتاندنی بۆسەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاكانی هەرێم كرد بە ژمارە 1ـی  ساڵی 2025،  تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی عێراق. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن