زانایانی ژاپۆن رۆبۆتێک دادەهێنن کە وەک "پشیلە" خۆشەویستی دەردەبڕێت

هەمەڕەنگ

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118

راچڵەکین-

بەشی ئەندازیاری زانیاری لە زانکۆی تسوکوبا لە ژاپۆن  داهێنانێکی کردووە کە رێگە بە مرۆڤ دەدات هەستی ئاژەڵان ئەزموون بکات و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دەروونیی مرۆڤ هەبێت.

لەم داهێنانەدا سوود لە رەفتارێکی باوی پشیلە وەرگیراوە کە بە "bunting" ناسراوە، کە تێیدا پشیلەکان سەریان لە مرۆڤ یان پشیلەی تر دەخشێنن.

زانایان پرۆتۆتایپی رۆبۆتەکانیان دیزاین کردووە کە دەتوانن ئەم ئاماژەیە وەربگرن، لەسەر بنەمای گرنگی بەرکەوتنی جەستەیی لە کارلێکە چارەسەرییەکانی نێوان ئاژەڵە ماڵییەکان و خاوەنەکانیان، توێژەران پێیان وایە ئەم تایبەتمەندییە لە رۆبۆتەکاندا ئەگەری دروستکردنی کاریگەریی دەروونی گەورەی دەبێت لەسەر خاوەنەکەی.

بۆ بەدیهێنانی ئەمە، رۆبۆتەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە ملەکەی نەرم بێت و توانای رێکخستنی دۆخەکەی هەبێت لە کاتی جوڵەدا.

بە بەراورد لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکان، هێشتا رەفتاری بەرکەوتنی ئەم رۆبۆتە ئاژەڵانە لەگەڵ مرۆڤدا سنووردارە، کاتێک ئاژەڵێک دەست لە شتێک دەدات، ئاژەڵەکە دەتوانێت رەقبوونی جومگەکان رێکبخات و بە شێوەیەکی داینامیکی پلەی گواستنەوەی هێز بەپێی بارودۆخی بەرکەوتنەکە بگۆڕێت، کە بەدیهێنانی ئەم تایبەتمەندییانە لە رۆبۆتەکاندا زەحمەتە.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن