دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1097

راچڵەکین-

دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسر راگرتنی دامەزراندن لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دەرچووانی ساڵی رابردوویی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی دادەمەزرێن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  هەموو دەرچووانی ساڵی رابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن. 

لەو بارەیەشەوە سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو دەرچووانی ساڵی 2024ــی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن و لە ئێستاشدا دەست بە پرۆسەی دامەزراناندیان کراوە و بڕیارەکە لە جێبەجێکردندایە. 

 


 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن