راچڵەکین-
بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووە هەژمارکردنی موچەی خانەنشینان بەم جۆرە هەژمار دەکرێت، هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم دوێنێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە مووچەی سەرجەم خانەنشینان هاوتا دەکرێت. بۆ ئەومەبەستەش راچڵەکین میکانیزمی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکات.
ئەگەر فەرمانبەرێک موچەکەی 700 هەزار دینار بێت و 30 ساڵ خزمەتی هەبێت و بڕوانامەی بەدبلۆم هەبێت بەم جۆرە موچەی خانەنشینیەکەی بۆ دیاری دەکرێت:
١- تێکڕای موچەی بنەڕەتی بۆ سێ ساڵ دیاری دەکرێت، ئەگەر بەم جۆرە دیاری دەکرێت:
یەکەم؛ موچەی بنەڕەتی ساڵی یەکەم * 12
250،000 * 12=3000،000 دینار
دووەم؛ موچەی بنەڕەتی ساڵی دووەم * 12
275،000*12= 3،300،3000 دینار
سێیەم؛ موچەی بنەڕەتی ساڵی سێیەم *12
285،000*12=3،420،000 دینار بۆ ساڵی سێیەم و کۆتایی
رێکخستن؛ کۆی ئەنجامی مووچەی هەرسێ ساڵەکە دابەشی ژمارەی مانگەکان 36 دەکرێت
3000،000+3،300،000+3،420،000 / 36 = 270،000 دینار
ئەنجامی ژمارە 2"رێکخستن" * ساڵانی خزمەت * 2.5 دابەشی 100 = موچەی خانەنشینی
270،000 *30 * 2.5 / 100 = 202،500 دینار
ئاستی بژێوی؛
موچەی خانەنشینی* ساڵانی خزمەت / ١٠٠
202،500 *30 / 100 = 60،750 دینار
هەژمارکردنی بڕوانامە (دبلۆم ٪5 ، بکالۆریۆس ٪10، ماستەر ٪15، دکتۆرا ٪20)
موچەی خانەنشینی*دەرماڵەی بڕوانامە
202،500 * ٪5 = 10،125 دینار
ئەگەر موچەی خانەنشینی کەلە خاڵی 3>دا دەرچووە زیاتر بوو لە کۆتا موچەی بنەڕەتی ئەوا کۆتا موچەی بنەڕەتی حساب دەکرێت لێکدانی ٪1 دەکرێ لێکدانی ساڵانی خزمەت.
کۆتا موچەی بنەڕەتی* ٪1 * 30= موچەی خانەنشینی
ئەگەر موچەی خانەنشینی کەمتر دەرچوو لەبنەڕەتی ئەوا موچەی خانەنشینی+ ئاستی بژێوی + دەرماڵەی بڕوانامە = کۆتا موچەی خانەنشینی
202،500+60،750 +10،125 = 273،375 دینار
بەپێی یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2019 کە هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بوو بۆ باشکردنی بژێوی نابێت موچەی خانەنشینی لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر بێت بۆیە مووچەکەی بۆ 500،000 دینار بەرز دەکرێتەوە.