واتسئەپ تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش زیاد دەکات

هەمەڕەنگ

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 471

راچڵەکین-

واتسئەپ رێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاکییەکانی ناو واتسئەپەکەیان لەوانە ستاتوس "ستۆریی واتسئەپ" لە فەیسبووک و ئینستاگرام بڵاوبکەنەوە.

واتسئەپ رایگەیاند کە بەم زووانە سوودمەند دەبێت لە بژاردەی بەیەکەوە بەستنی ئەپەکە لەگەڵ سەنتەری پلاتفۆڕمەکانی مێتا بە مەبەستی دابینکردنی ئەزموونێکی نوێ، ئەم هەنگاوە وا دەکات بەکارهێنەران بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاکییەکانی ناو واتسئەپەکانیان لە ئەپەکانی تری پلاتفۆرمەکانی مێتا وەک فەیسبووک و ئینستاگرامەوە هاوبەشیی پێ بکەن. 

هەروەها گوایە بە یەک چوونەژوورەوە ئاسانکاری دەکات بۆ چوونە ناو چەندین ئەپی مێتا، بەگوێرەی ئەوە کۆمپانیاکە باسی دەکات تایبەتمەندی گشتگیرتر لە سەرانسەری ئەپەکانی سۆشیال میدیادا دەخاتە روو و بەکارهێنەران راستەوخۆ لە گۆڕانکارییەکان ئاگادار دەکاتەوە.

کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرم لە پۆستێکدا بە وردی باسی لەوە کردووە کە لە چەند مانگی داهاتوودا واتسئەپ زیاد دەکرێت بۆ ناو بەرنامەی سەنتەری پلاتفۆڕمەکانی مێتا، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت، ئەو هەنگاوە بژاردەییە و بەکارهێنەران دەتوانن بڕیاربدەن ئاخۆ ئەکاونتەکەیان زیاد بکەن بۆ ناو بەرنامەکە یاخود نا.

بەڵام دەوترێت ئەنجامدانی ئەم کارە رێگە بە دەستگەیشتنێکی بێ کێشەتر دەدات بە تایبەتمەندییەکان لە سەرانسەری ئەپەکاندا، هەروەها دەتوانن نوێکارییەکان لە ستاتوس "ستۆریی" واتسئەپەکەیانەوە راستەوخۆ بۆ ستۆریی فەیسبووک یان ئینستاگرام هاوبەش بکەنەوە، ئەمەش پێویستی بە دووبارە پۆستکردنەوە لە هەریەک لە ئەپەکاندا نامێنێت.
هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن