راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 843

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014، و ئاماژە راپۆرتی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و عێراق بە پشتبەستن بە بریاری دادگای فیدراڵی  لە ڕێكەوتی 17-10-2023 هەموار کراوی ژمارە 26ـی ساڵی 2019 هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و  تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە پێویستە دەستبەجێ مامەڵەی خانەنشینبوونیان بۆ ئەنجام بدرێت. 

گشتاندنی دارایی ژمارە 1ـی  ساڵی 2025 تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 عێراق.

بەڵگەنامەی بڕیارەکە؛

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن