بڕیاری گواستنەوەی چەند وەزارەتێک بۆ پارێزگای کەرکوک جێبەجێ دەکرێت

عێراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

رێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك

راچڵەکین-

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە گواستنەوەی پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق بۆ پارێزگای کەرکوک. 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی دەسەڵاتی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ پارێزگای کەرکوک. 

 

ریبوار تەها ئاماژەی بەوەش کرد، کەرکوک لە چەند دەسەڵاتێک بێبەشکرابوو بەڵام خۆشبەختانە ئێستا دەسەڵاتەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ پارێزگاکە و چیتر هاوڵاتیانی کەرکوک پێویست ناکات بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان بچنە هیچ شوێنێکی دیکە یاخود راستەوخۆ بگەێنەوە بۆ بەغدا بەڵکوو راستەوخۆ مامەڵەکانیان لەناو کەرکوکدا ئەنجامدەدرێت. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن