یەكگرتوو لەبارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەکین-
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشدارییكردنیان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر هەڵوێستی خۆیان روون و ئاشكرا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و تەواوی حزبە سیاسییەكان راگەیاندووە و وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا دەمێننەوە و بەشداریی حکومەت ناکەن و ئامادەشنین بەشداری بکەن. 

مەستەفا عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش کرد، بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە پێكهێنانی حكومەت ناكەن و بڕیاریان داوە و لەو بڕوایەشدان كە پەرلەمانی كوردستان پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا هەیە، هەر بۆیە ئەوان بەشدارییان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەلەمانی كوردستان کرد.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لێوەكرد زۆر ناواقایعییە و بەو شێوازە نییە كە ئەو باسی لێوەدەكات، پێشنیارەکەی قابیلی وەڵامدانەوە نەبوو، چونکە چەند دەلیلێک هەبوو لەسەر ناجدییبوونی پێشنیارەکە. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن