کەشناسی: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 185

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتووەوە رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی , لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە .

 

هاوکات لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لە کاتەکانی شەودا  دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. 

 

ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 14

سلێمانی : 10

دهۆک : 13

کەرکوک : 16

زاخۆ : 14

هەڵەبجە : 11

حاجی ئۆمەران: 1

سۆران: 10

گەرمیان : 17

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن