راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی سوریا بەزمانی كوردی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاو رەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و پێكەوە وڵاتێك بونیاد دەنێن کە هەمووان هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، لە نوسینێكدا بە زمانی كورد لە سەكۆی (ئێكس) نوسیویەتی، كوردەكان لە سوریا جوانی و روناكی بۆ فرە رەنگی گەلی سوریا زیاد دەكەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، كۆمەڵگەی كوردی لە سوریا وەک هەر کۆمەڵگەیەکی دیکەی خاکەکەیان رووبەڕووی ستەم بوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە. وتیشی،" پێكەوە وڵاتێك بونیاد دەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن".
هاوکات شەیبانی لە دوای دەستبەكاربونی لە پۆستی وەزیری درەوە لە حكومەتە كاتییەكەیی سوریا، یەكەمجارە بە زمانی كوردی نوسینێك بڵاوبكاتەوە.