راچڵەکین-
لەبارەی رێککەوتنەکانی نێوان وەزیرانی دارایی و ئابووری هەرێم و عێراق ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ناکرێت مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بفەوتێت، چونکە ئەمساڵ وەزیری دارایی عێراق رازیی نابێت هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەست نەكات و کۆتا رێککەوتنیانە لەبارەی بودجەی سێ ساڵەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئەركی حكومەتی هەرێمە و نابێت قبوول َبكرێت مووچە لە 2025ـدا بەهەمان شێوەی ساڵی 2024 بێت، بەڵکو پێویستە مانگانە داواكاریی بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆران جێگیر و دیاریكراو بێت و لەکاتی خۆیشیدا وەربگیرێت.
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بفەوتێت، دەبێت کارێک بکرێت کە مووچەی مانگی 12 رەوانەی هەرێم بکرێت. وتیشی،" سەبارەت بە پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رازیی نابێت هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەست نەكات وچەندین جاریش ئەمەی لێ دڵنیا کردوینەتەوە".