ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین -

كۆبوونەوەی نێوان شاندی تەكنیكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و بەبێ باسكردن لە دابەشكردنی پۆستەكان، هەردوولا رێككەوتن لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانی نێوانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لەبارەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، كۆبوونەوە و تاوتوێی دۆسیەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمیان كرد.

میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرا.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە رێكخستنەوەی خەرجی و داهاتەكانی هەرێم و پرسی دەروازە سنوورییەكان، هەروەها تاوتوێكردنی پرسی بەبانكیكردنی مووچەی موچەخۆران و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان لە كابینەی نوێی حكومەت نەكرا، بەڵام كۆبوونەوەكانی شاندی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی بەردەوامییان دەبێت، تاكو لەسەر خاڵە ناكۆكەكان دەگەنە لێكتێگەیشتن و دواتر شاندی باڵای هەردوولا كۆدەبنەوە بۆ رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن