کەسانی سەروو تەمەنی 50 ساڵ پێویستە ئاگاداری ئەم سەرئێشەیە بن

تەندروستی

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 274

راچڵەکین-

پزیشکێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە سێ جۆر سەرئێشە کە نابێت پشتگوێ بخرێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی پەنجا ساڵەوەیە.

بە گوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة" جۆری سەرئێشەکان بریتین لە:

١. سەرئێشەیەکی کتوپڕ و توند کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ خوێنبەربوونی مێشک یان خوێنبەرەکان.

٢. "شەقیقە"، لەوانەیە پەیوەندی هەبێت بە کێشەی جددی وەک وەرەم یان هەوکردن، هەروەها پێویستە گرنگی بە نیشانە نوێیەکان بدرێت وەک کەمبوونەوەی توانای بینین یان هەستیاری پێستی سەر.

٣. "سەرئێشە لەگەڵ دابەزینی پێڵوی چاو و فراوانبوونی گلێنەی چاو"، ئەمەیان ڕەنگە نیشانەی خوێنبەربوون بێت کە پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

لە کاتێکدا هەندێک سەرئێشە دەتوانێت بەهۆی کێشە سادەکانی وەک فشار یان وشکبوونەوەوە بێت، بەڵام هەر سەرئێشەیەکی نامۆ هەمیشە پێویستە بە جددی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن