پوتین پەیامێك ئاڕاستەی ترەمپ دەكات

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین -

سەرۆكی رووسیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونەوەی وەك سەرۆكی ئەمریكا، راشیدەگەیەنێت: پێشوازیی لە خواستەكەی ترەمپ دەكەم بو ئەنجامدانی گفتگۆی راستەوخۆ لەگەڵ مۆسكۆ و بەرگرتن لە سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی.

ڤلادیمێر پوتین لە پەیامێكدا وێڕای پیرۆزباییكردن لە دۆناڵد ترەمپ بەر لە دەستبەكاربوونەوەی وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا بەرامبەر خواستەكانی ترەمپ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا لەپێناو بەرگرتن لە سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی.

سەرۆكی رووسیا جەختی لەوەكردەوە كە ئامانجی وڵاتەكەی بەرقەراربوونی ئاشتییەكی هەمیشەییە لە ئۆكراینا، دووپاتیشیكردەوە كە ئامادەن بۆ دانیشتوان لەپێناو كۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆكراینا.

هاوكات، كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتین ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیای ئاگاداركردووەتەوە كە مۆسكۆ دەرگای كراوەوەی بەڕووی گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان.

پەیامەكەی سەرۆكی رووسیا وەك وەڵامێك دێت بۆ لێدوانێكی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا كە رایگەیاندبوو ئامادەكاریی دەكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پوتین بەئامانجی كۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆكراینا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن