راپەڕین.. تۆمەتبارانی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردوو دەستگیركران

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 217

راچڵەكین -

دوای رووداوی تەقەكردنەكەی شەوی رابردووی سەر رێگای رانیە - دەربەند، كە بەهۆیەوە كەسێك بریندار بوو، پۆلیسی راپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشیانگرت بەسەر دەمانچەیەك و چەكێكی جۆری (ئێم فۆڕ).

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا زانیاری لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی سەر رێگای سەرەكی ڕانیە - دەربەند بڵاوكردەوە، كە لە نزیك گوندی قوڕەگۆ، شەڕە تەقە روویداو بەهۆیەوە هاووڵاتییەك بریندار بوو، تۆمەتبارانیش هەڵاتبوون.  

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاش بەدەستهێنانی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ف.ع.ح لەدایكبووی ١٩٨٧) و (ف.س.ه لەدایكبووی ١٩٩٢) لەلایەن هێزێكی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی راپەڕین-ەوە دەستگیركران.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، پۆلیس دەستی بەسەر دوو چەكی جۆری (دەمانچەی كڵۆك و ئێم فۆڕ)ێك و چەند شانەیەك دا گیرا، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە  بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لە یاسایی سزدانی عیراقی ڕاگیركراون و لێكۆڵینەوەش لەڕوداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن