راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی
کاتەکاندا لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە
شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکانی باکوورو رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێ.
کەشناسی هەرێم
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە شاری سلێمانی پێشبینی تێکەڵەیەک لە بەفر و باران دەکرێ
بۆ ماوەیەکی کەم، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و ئاسمان
بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە حەوت بۆ شەش پلە
و ناوچە شاخاوییەکان هەشت بۆ 10 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ،
شایانی باسە لە درەنگانی شەودا لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی
دادەبەزێ.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان
ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان و ئەگەری
دروست بوونی تەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوو، پلەکانی گەرما چوار بۆ شەش پلەى
سیلیزى بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران:
-3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى
سیلیزى
گەرمیان: 12 پلەى سیلیزى
هـ . یـ