راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ئاشكراکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتین، پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوەیان هەبێت و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت بەپێچەوانەوە مامەڵەکەی بۆ ئەنجام نادرێت.
یەکەم؛ مۆڵەتی شۆفێریی رەسەن کارابێت (بەسەرنەچووبێت).
دووەم؛ پاسپۆرتی رەسەن کارابێت (بەسەرنەچووبێت).
سێیەم؛ دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەمجۆرە؛
یەکەم؛ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.
دووەم؛ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت.
سێیەم؛ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە رونیشی کردووەتەوە، مۆڵەتەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت و بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکە راییدەکرێت و مۆڵەتەکە رادەستی خاوەنی دەكرێتەوە.