راچڵەکین-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جارێکی دیکە تیکتۆک کارا کرایەوە لە ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشيممە، رۆژی سوێندخواردنی یاسایی دۆناڵد ترەمپە و دەبێتە 47 سەرۆکی ئەمریکا کە ئەمڕۆ دەستبەکاردەبێت رایگەیاند، پلاتۆڕمی تیکتۆک کە رۆژی یەکشەممە قەدەغەکرا ئێستا دووبارە بەردەستە.
لەلایەکی دیکەوە پلاتفۆڕمی تیکتۆک رایگەیاند، گەرەنتی پێویستیان لە ترەمپ وەرگرتووە و ئێستا دووبارە ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا کاردەکات و هیچ گرفتێکی نەماوە.
پێشتریش هەزاران بەکارهێنەری تیکتۆک راپۆرتیان دا کە پلاتفۆرمەکە لە ئەمریکا کارەکانی وەستاوە و ئەپەکەی لە ئەپ ستۆر نەماوە، هەروەها ئاگادارینامەیەک بۆ بەکارهێنەران دەچوو نووسرابوو قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا پەسەندکراوە.
لەبەرامبەریشدا تیکتۆک هەڕەشەی راگرتنی ئەپەکەی لە ئەمریکا کردبوو، دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا یاسایەکی فیدراڵی پەسەندکرد کە لە رۆژی یەکشەممەوە کارەکانی تیکتۆک قەدەغە دەکات، بەهۆکاری ئەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت و مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دروستدەکات و دەبێت ئەمریکا خاوەندارێتی بەشێک لە کۆمپانیاکە بکات بۆ پاراستنی ئاسایش و داتا و زانیارییەکانی هاوڵاتیانی ئەمریکا.