دژەتیرۆر چەندین مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان لەناودەبات

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین -

هێزەكانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عیراق، چەندین مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان دۆزرانەوە و لەناودەبەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە پاشماوەی تیرۆریستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، هێزە هاوبەشەكان ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوویان ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە بە هەماهەنگییەكی بەرزی نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر، هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، چەندین مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان دۆزرانەوە و لەناوبران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە گورزێكی كاریگەری لە تواناكانی تیرۆریستان وەشاند و بووە هۆی لاوازكردنی زیاتری ژێرخانی لۆجستیی پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا.

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێكە لە زنجیرە هەوڵێكی بەردەوام بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان، دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانیش بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن