هۆكاری دەنگنەدان بە بڕگەی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 585

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا نەیتوانی دەنگ لەسەر بڕگەی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بدات و بەشێك لە پەرلەمانتاران نیسابی یاسایی دانیشتنەكەیان تێكدا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێك ئاسایی ئەنجامداو یەكێك لە بڕگەكانی كارنامەی دانیشتنەكەش دەنگدان بوو لەسەر برشگەی 12 لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجەی گشتی، كە تایبەتە بە دیاریكردنی 16 دۆلار وەك تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان.

لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بڕگەیەی ناو هەمواری یاسای بودجە، بەشێك لە پەرلەمانتاران بە چوونە دەرەوەیان لە هۆلبَی دانیشتنەكە، نیسابی یاساییان تێكداو بەو هۆیەوە نەتوانرا دەنگی لەسەر بدرێت.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بۆ هەمواری یاسای بودجەی عیراق تایبەت بەنەوتی هەرێم، نیساب تێكدرا، بۆیە دەنگ لەسەر هەموارەكە نەدرا، بەهۆی ئەوەی دەڵێن 16 دۆلار زۆرە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئەم هەموارە دەنگ نەهێنێت، ئەوا هەرێم بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر و هیچ داهاتێكیشی بۆ خەڵك نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن