راچڵەکین-
دەزگای ئاسایشی هەرێم
رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکییان دەستگیر کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە لە کۆیە خۆی حەشارداوە.
بە گوێرەی
راگەیاندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، برایەک بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکراوە،
تۆمەتبار لە هەولێر تاوانەکەی ئەنجامداوە و دوای رووداوەکە هەڵهاتووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "رۆژی ٢٠٢٥/١/١١
لەشاری هەولێر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێک بەناوی (ژ، ی، ت) لەلایەن براکەیەوە
دەکوژرێت و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبار هەڵدێت".
بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، "دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە دەزگاکانی راگەیاندن دەزگای ئاسایشی
هەرێم، لەپێناو دەستگیرکردن و دۆزینەوەی تۆمەتبار دەستبەجێ بەدواداچوونی ورد لەلایەن
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری
بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری ئەنجام دەدات و دوای بەدەستهاتنی زانیارییەکان،
دەردەکەوێت تۆمەتباری رووداوەکە لە شاری کۆیە خۆی حەشارداوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش، توانرا لە ٢٠٢٥/١/١٥ تۆمەتباری بکوژ بەناوی (ت، ی، ت) دەستگیربکەن و ئەو چەکەش
کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو دەستیبەسەرداگیرا".
هـ . یـ