ناوی سێ بارمتەی ئیسرائیلی بڵاوکرایەوە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 105

راچڵەکین-

لیستی ناوی سێ بارمتە ئیسرائیلیەکە رادەستی نێوەندگیرەکانی ئاگربەستی غەززە کرا و بڕیارە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست ئازاد بکرێن و بەهۆیەوە دوای تێپەڕبوونی دوو کاتژمێر ئاگربەست چووە بواری جێبەجێکردنەوە و کاتژمێر 12:20 خولەک بەکاتی کوردستان ئاگربەستەکە ئەنجامدرا. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا لیستی ناو و وێنەی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی کە رادەستی نێوەندگیرەکانی ئاگربەست (ئەمەریکا، قەتەر و میسر) کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەستدا ئازاد بکرێن.  

هاوکات بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن بریتین لە: مای جۆنین - ئێمیلی داماری- دۆرۆن شتنبەر .

کەناڵ 12ـی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لیستی ناوی ئەو سێ بارمتەیەی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن، گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

وێنەی سێ بارمتەکەی کە حەماس بڵاویکردووەتەوە؛ 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن