راچڵەکین-
بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای فارس لە بەشی باشووری رۆژئاوای ئێران بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر
روویدا.
بە گوێرەی میدیا ئێرانییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 11:14 خولەکی
پێشنیوەڕۆ، بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای
کۆهگیلۆیە و بۆیەرئەحمەد لە باشووری رۆژئاوای ئێران بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر روویدا.
هاوکات لە شاری کارزرون لە پارێزگای فارس بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر
روویداوە و بوومەلەرزەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی فارس و بوشێهریش هەستی پێکراوە.
عەلیڕەزا نیکروز، بەڕێوەبەری
کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای کۆهگیلۆیە و بۆیەرئەحمەد رایگەیاند، تیمی پشکنین و فریاکەوتنیان
بۆ شوێنی بوومەلەرزەکە رەوانە کردووە بۆ ئەوەی قەبارەی زیانەکان دەستنیشان بکەن.
هـ . یـ