راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوەوە رایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی کاریگەرى شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەکی ساردى جەمسەرى, ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کەشێکی نا سەقامگیر , سەرەتا لەکاتەکانی بەرە بەیانی زوو ئاسمانی هەرێم هەور و سارد دەبێت , ناوچە سنوورییەکان بەدرێژایی کاتەکان لەکاتی دابارین بەفریش دەبارێت , لەگەڵ زیادبوونی کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت . هەروەها لەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزییان لە 1400م زیاترە ئەگەرى بەفر بارین هەیە , لەسەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفر بارین هەیە , کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت.
هاوکات لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە لە سەرجەم پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم پلەکانی گەرما 5 بۆ 8 پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و ساردترین ناوچەش حاجی ئۆمەران دەبێت کە لەکاتەکانی رۆژدا پلەکانی گەرما 0 پلەی سیلیزی دەبن .
لەلایەکی دیکەشەوە کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە تاوەکوو رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11
سلێمانی : 8
دهۆک : 4
کەرکوک : 13
زاخۆ : 6
هەڵەبجە : 6
حاجی ئۆمەران: 0
سۆران: 5
گەرمیان : 14