راچڵەکین-
بە
بەشداری ژمارەیەک گۆرانیبێژی بەناوبانگ، کۆنسێرتێکی خێرخوازی بە مەبەستی
کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانییانی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆسی کالیفۆرنیا کۆدەکرێتەوە.
کۆنسێرتی "FireAid" لە
دوو شوێنی جیاواز لە لۆس ئەنجلۆس لە 30ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
لە
ئاهەنگەکەدا لەیدی گاگا، بێڵی ئایڵش، ستێنگ و گرووپی رۆکی ئەمریکی "Red
Hot Chili Peppers" بەشدار
دەبن و بڕیارە کۆنسێرتەکە لە زۆربەی پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان پەخشبکرێت.
بەهۆی
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە لە لۆس ئەنجلۆس، ژمارەیەک لە هونەرمەندان هاوکارییان
پێشکێشکردووە، لەوانەش بیۆنسێ، گۆرانیبێژی ئەمریکی کە بڕی 2.5 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی
زانیارییە فەرمییەکان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگر، 24 کەس بەهۆی ئاگرەکانی لۆس
ئەنجلۆس گیانیان لەدەستداوە، دەیان کەسیش بریندار بوون و زیانی ئاگرەکەش ملیارەها
دۆلارە.
هـ . یـ