راچڵەکین-
سەرەڕای ئەوەی لە ژێر چاودێری ئەمریکا،فەڕەنسا،بەڕیتانیا،قەتەر رۆژی 19ـی ئەم مانگە وەک دەستپێکی ئاگربەست راگەیەندرا، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریدا لەوەی پێش وەرگرتنی ناوی بارمتە دەستگیرکراوانیان ئاگربەست ناکەن. هاوکات حەماسیش نێوەندگیرەکانی ئاگربەستی ئاگادار کردوهتەوە کە دوای گواستنەوەی بارمتەکان بۆ شوێنێکی ئارام لیستی ناوەکانیان رادەستی ئیسرائیل دەکەن نەوەک خۆیان لە ئاگربەست بدزنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، بزوتنەوەی حەماس لیستی ناوی سێ ژنە دەستگیرکراوەکەی ئیسرائیلی رادەست نەکردوە کە بەنیازە ئازادیان بکات هەر بۆیە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ناوەکانیان و رادەستکردنی لیستی ناوەکەیان بە سوپا بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و پێگەکانیان بەردەوامی دەێت.
ناتانیاهۆ دەشڵێت، " لە غەززە ئاگربەست بە هیچ شێوەیەک راناگەیەندرێت بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسە رفێندراوانە وەرنەگرن کە مەبەست لێی وهرگرتنی لیستی ناوهكانه له حەماس، بەڵام حەماس ئامادە نییە ناوەکانمان رادەستبکات".
لەو بارەیەشەوە ناوەندی راگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس بڵاویکردووەتەوە، ئەوان دەیانەوێت کە بارمتەکان بۆ شوێنێکی سەلامەت بگوازنەوە و دواتر لیستی ناوەکانیان رادەستی ئیسرائیل بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش نێوەندگیرانیان ئاگادار کردووەتەوە.
بزوتنەوەی حەماس پابەندبونی خۆی بەو ئاگربەستە دوپاتکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.وتیشی،" دواکەوتنی راگەیاندنی ناوی بارمتەکان بەهۆی هۆکاری تەکنیکی و مەیدانییەوە بووە نەوەک هۆکارێکی دیکەی لە پشتەوەبێت".