بەڤدییۆ، یۆڤانتۆس بە سەرکردایەتی مبانگۆلا شکستی بە میلان هێنا

وەرزش

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 59

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی پلە یەکی ئیتاڵی، لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و میلان لە نێو یاریگای خانمە پیرەکە ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە ئەنجامدا کوڕانی تیاگۆ مۆتا لەدوای چوار یاریی یەکسانبوون و  دۆڕان گەڕایەوە ڕێچکەی سەرکەوتن و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستیان بە رۆسۆنێری هێنا، هەردوو گۆڵەکە مبانگۆلا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 37 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی چوارەمی خولەکەیە، میلان بە 31 خاڵ لە خانەی هەشتەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

گۆڵی یەکەم:

 

گۆڵی دووەم:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن