راچڵەکین-
لەبارەی بەشەبودجە و پشکی هەرێمەوە ماوەی چەند رۆژێکە هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری هەرێم و عێراق بە داتا وەڵامی یەکتردەدەنەوە و ئەوەش گرفتەکانی پەیوەست بە خەرجی مووچەی ساڵی رابردووی قورسترکردووە، هەر بۆیەلەم راپۆرتەدا کۆی گشتی زانیارییەکان دەخرێتە ڕوو؛
هەریەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم و دارایی عێراق لە 21 لاپەڕەدا بەم شێوەیە وەڵامی یەکتری دەدەنەوە و داتاکان دەخەنەڕوو؛
بەگوێرەی بودجەی سێ ساڵە و ئەوەی کە لە بودجەی ساڵی رابردوودا بڕیاری لەسەر دراوە، پشکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای بودجە زیاترە لە 9 ترلیۆن و 556 ملیار دینار.
وەزارەتی دارایی عێراق لەو بارەیەوە یایگەیاندووە کە ئەوان زیاتر لە 9 ترلیۆن و 556 ملیاریان بۆ هەرێم ناردووە، لە بەرامبەریشدا دارایی هەرێم دەڵێت، نزیکەی 9 ترلیۆن و 248 ملیار دینارتان ناردووە.
هەر بەگوێرەی بودجەی 2024 کە دیاریکرابوو پشکی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشینان و زیندانیانی هەرێم لە 2 ترلیۆن و 20 ملیار دینار زیاترە و وەزارەتی دارای لەو بارەیەوە دەڵێت ئەواک 2 ترلیۆن و 5 ملیار دیناریان نردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم دەڵێت تەنها 1 ترلیۆن و 506 ملیار دیناریان بەدەست گەیشتووە.
هاوکات پشکی هەرێم لە پێداویستی خزمەتگوزاری لە یاسای بودجەی سێ ساڵەدا 2 ترلیۆن و 126 ملیار دینارە، لەو بارەیەشەوە بەغدا دەڵێت ئەوان زیاتر لە 251 ملیار و 699 ملیار دیناریان بۆ ئەو مەبەستە خەرجکردووە، بەڵام دارایی هەرێم لە وەڵامدا دەڵیت هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن دارایی عێراقەوە بۆ ئەومەبەستە خەرج نەکراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە پشکی هەرێم لە پێداویستی شمەک کە لە یاسای بودجە نزیکەی 539 ملیار و 206 ملیۆن دینارە، بەغدا دەڵێتئەوان زیاتر لە 285 ملیار دیناریان خەرجکردووە، دووبارە هەرێم دەڵیت هیچ بڕە پارەیەکیان خەرجنەکردووە.
هەر بەگورەی بودجە، پشکی هەرێم بۆ نۆژەنکردنەوە صیانة الموجوداتی ثابتة و منقول لە یاسای بودجە 255 ملیار و 914 ملیۆن دینارە، وەزارەتی دارایش دەڵێت ئەوان130 ملیار دیناریان خەرجکردووە، بەڵام بەگوێرەی بەڵگەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە خەرج نەکراوە.
پشکی هەرێم بۆ بەخشینەکان المنح والاعانات والمصروفات لە یاسای بودجە 431 ملیار و 690 ملیۆن دینارە و بەغداش تەنها 485 ملیار و 831 ملیۆن دیناری خەرجکردووە، بەڵام هەرێم لە وەڵامدا دەڵیت بۆ ئەومەبەستەش هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە.
هەروەها لە پشکی هەرێم بۆ خەرجی سەرمایەگوزاری لە یاسای بودجە کە 79 ملیار و 104 ملیۆن دینارە لەو رێژەیە بەغدا بڵاویکردوەتەوە کە ئەوان 86 ملیار و 648 ملیۆن دیناریان خەرجکردووە بەڵام بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەومەبەستە لێ تۆمارنەکراوە و نەنێردراوە.
پشکی هەرێم لە نێوان یاسای بودجە و داتاکاندا؛
ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بە هاوپێچ کردنی کۆمەڵێک بەڵگەنامەوە بە زمانی عەرەبی و دواتریش بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، کە لە رۆژی 12ـی ئەم مانگە بەیاننامەیەکی تایبەت بە تەمویل کردنی حکومەتی هەرێمی بۆ ساڵی رابردوو تایبەت بە خەرجی موچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق راگەیاندبوو، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داریی عێراق، بە بڕی 11 ترلیۆن و 561 ملیار و 522 ملیۆن دیناری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە؛
یەکەم؛ تەرخاكراوی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ قەربوی موچەی فەرمانگە مەدەنی و هێزە ئەمنیەكان گەیشتووەتە 9 ترلیۆن و 556 ملیارو 348 ملیۆن دینار.
دووەم؛ موچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی 130 ملیارو 931 ملیۆن دینار.
سێیەم؛ موچەی خانەنشینی سەربازی 650 ملیارو 40 ملیۆن دینار.
چوارەم؛ موچەی خانەنشینی مەدەنی 776 ملیارو 657 ملیۆن دینار.
پێنجەم؛ موچەی ئەنفالكراون 98 ملیارو 346 ملیۆن دینار.
شەشەم؛ موچەی سەربازی ئەنفالكراون 338 ملیارو 479 ملیۆن دینار.
حەوتەم؛ مینحەی زیندانیان 10 ملیارو 721 ملیۆن دینار.
لە کاتێکدا بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردودا تەنها بڕی 10 ترلیۆن و 753 ملیار و 879 ملیۆن و 319 هەزار و 963 دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە؛
یەکەم؛ بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم 9 ترلیۆن و 556 ملیار و 348 ملیۆن و 5 هەزار دینار خەرج کراوە.
دووەم؛ بۆ موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینان بڕی ترلیۆنێک و 506 ملیار و 52 ملیۆن و 520 هەزار دینار خەرج کراوە.
سێیەم؛ بڕی 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هەزار دینار بۆ راگرتنی خانەنشینی و باجی داهات لە پشکی هەرێم بڕاوە.
چوارەم؛ پوختەی تەواوی پارەی هاتوو بۆ هەرێم بریتی بووە لە 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار دینار.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی یاسای بودجە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی رابردوو بریتیووە لە 20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزاردینار نەوەک 11 ترلیۆن دینار.