هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 794

راچڵەکین-

پاش تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ، بە نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە سبەینێوە تا ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمرۆ شەممە، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ، قوتابیان بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت و پشووی وەرزی یەكەم لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەكات و لە 25ـی ئەم مانگەدا کۆتای دێت و رۆژی 26ـی مانگ دەستبە خوێندنی وەرزی دووەم دەکرێت.

 

هاوکات لە رۆژی 8ـی ئەم مانگەوە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم خولی یەكەم دەستیپێكرد، ئەمڕۆ شەممە كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن