دوو دادوەری دیاری دادگای باڵای ئێران كوژران

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەکین-
راگەیاندنی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، چەكدارێك لەناو دادگای ئێران بە شێوازێکی پلان بۆ دارێژراو هەستاوە بە کوشتنی دوو دادوەری دادگای ئێران .

ئەمڕۆ شەممە،ناوەندی راگەیاندنی دادورەیی ئێران بڵاویكردەوە، چەكدارێك لە دادگای باڵای ئێران، دوو دادوەری بەناوەكانی (عەلی رازینی و محەمەد مەقیسە) كە پێشنیەیەكی درێژیان هەیە لە روبەڕوبونەوەی تاوانەكان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و سیخوڕیكردن و تیرۆر کوشتووە. 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە كردەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراودا و لە ئاكامی ئەو هێرشە تیرۆرستیە، دوو دادوەری شۆڕشگێڕ و دڵسۆز لە روبەڕبونەوەی ئەوانەی دەستدرێژیدەكەنە سەر ئاسایشی گەل شەهیدبوون.

باس لەوەش کراوە،عەلی رازینی سەرۆكی بەشی (39) و محەمەد مەقیسە سەرۆكی بەشی (53) بووە لە دادگای باڵای ئێران،هاوکات دوای هێرشەكە دەستبەجێ رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ دەستگیركردنی چەكدارەكە، بەڵام پێش دەستگیركردنی خۆی كوشتووە، لێكۆڵینەوە بۆ دەستنیشانكردنی ناسنامەی بكوژەكە دەستیپێكردووە تا دڵنیابنەوە لەوەی پاڵنەری کردەوە تیرۆرستییەکە کێبووە. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن