عێراق، لە ریزبەندی 10 وڵاتی مەترسیدارە بۆ گەشتكردن لە 2025دا

عێراق

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

بەپێی نوێترین توێژینەوەی گۆڤارێكی ئەمریكی، ژمارەیەك وڵاتی دەستنیشانكردووە بۆ ساڵی 2025 كە مەترسیدارن بۆ گەشتكردن لەناویاندا عێراق پلەی نۆیەمینی گرتووە، لەدوای سوریا، یەمەن، فەلەستینەوەیە، ژمارەیەك وڵاتیشی دەستنیشانكردووە كە سەلامەتترینن بۆ گەشتكردن لە 2025ـدا و ئەم ریزبەندیەش لەسەر بنەمای گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەبوونی گروپەچەکدارەکان داندراوە. 


گۆڤاری (CEOWORLD)ی ئەمریکی، کە تایبەتە بە ریزبەندی و پۆلێنكارییە جیهانییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا، لە نوێنترین توێژینەوەو پۆلێنكاریدا لیستی مەترسیدارترین وڵاتانی جیهانی بڵاوكردووەتەو كە نابێت سەردانیان بكرێت و ئەو وڵاتانەش كە لە 2025دا سەلامەتن بۆ گەشتكردن:

ئەو وڵاتانەی مەترسیدارن بۆ گەشتكردن لە 2025دا:


یەکەم؛ سوماڵ بەهۆی هەبوونی زیاتر لە 50 گروپی چەکداری توندرەوەوە مەترسیدارترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان.


دووەم؛ باشوری سودان درێژەدان بە جەنگی ناوخۆی گروپەچەکدارەکان مەترسییەکانی گەشتیاریان لەسەر باشوری سوودان زیاتر کردووە.


سێیەم؛ ئۆكراینا بەهۆی جەنگی سێ ساڵەی لەگەڵ روسیادا  مەترسی گەورەی هەیە. 


چوارەم؛ لیبیا


پینجەم؛ سودان


شەشەم؛ پاكستان


حەوتەم؛ ئەفغانستان


هەشتەم؛ میانمار


نۆیەم؛ عێراق


دەیەم؛ لوبنان


یازدەیەم؛ فەلەستین


دوازدەیەم؛ یەمەن


سیازدەیەم؛ سوریا


چواردەیەم؛ بیلاروسیا


پازدەیەم؛  كۆریای باكور


بەپێی ریزبەندییەكە سوماڵ مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە بۆ گەشتكردن لە 2025دا و عێراقیش نۆیەمین وڵاتی جیهانە بۆ گەشتكردن لە 2025دا، لەپێش هەریەک لە وڵاتەکانی ' سوریا و لوبنان و فەلەستین و كۆریای باكور'ـەوەیە، واتا لەو وڵاتانەش مەترسیدارترە بۆ گەشتكردن.

 


 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن