عەلی حەوێز کێ بوو

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 239

دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال و ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی (مامۆستا عەلی حەوێز)

راچڵەکین - 

عەلی حەوێز ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوڕێی مام جەلال لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا عەلی حەوێز ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی  لە دایکبووی ساڵی 1940ـەوە و شەوی 17 لەسەر 18ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر کۆچی دوای دەکات، و لەماوەی تەمەنی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا زیاتر لە سێ جار برینداربووە و چەندین جار هەوڵدراوە کە بۆسەی بۆ بنرێتەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی گۆڕانکاری سیاسی لە کۆمارییەوە  1966ـەوە بۆ بەعسی 1986.  

 

مامۆستا عەلی لە میانەی تەمەنی لاوێتیدا لە خزمەتکردنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد  بەردەوامبووە، کە وەک تێکۆشەرە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێش بەشێک بووە لە خەباتی کوردایەتی و  هەر لە تافی لاوێتیەوە بە وەرەی بەرزی کوردایەتی لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کاروانی خزمەت  درێژە پێدەدات  و لەخەبات بەردەوام دەبێت، هاوکات  بەشدارو کەسایەتییەکی کاریگەری ناو بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد بووە.

 

مامۆستا عەلی حەوێز کێ بوو؛ 

 

مامۆستا عەلی حەوێز لە خێزانێکی هەژار لە شاری کۆیە لەدایک بووە و هەر خوێندنیشی لەو شارە دەستپێکردووە، لە دوا قۆناغەکانی ناوەندی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن ڕۆشتووەتە (دار الموعەلمین)ـی لە شاری هەولێر، م.عەلی  لەدایکبووی ساڵی 1940ـە  بەڵام بەهۆی سیستمی عەکسەری عێراقەوە موالیدی دەکرێتەوە 1936و لە ساڵی 1960 کۆتایی بە خوێندن دەهێنێت لە شاری هەولێر. 

 

مامۆستا عەلی لە قۆناغی سەرەتایی و بەدیاریکراویش لە پۆلی 5ـی بنەڕەتییەوە خواستی بەدەستهێنانی ئازادی تێدا دروستدەبێت و هەر لەو ساڵەدا بەژداری دەکات لە رێکخراوی یەکێتی قوتابیان کە لەو رێکخراوەدا هەڵستاوە بە نوسینی چەندین نوسراو لەژێر دروشمی کوردایەتی بۆ ئەوەی بتواندرێت داخوازی قوتابیان جێبەجێبکرێت، هاوکات لەگەڵ سەرەتای چوونە قۆناغی ناوەندی م.عەلی حەوێز هەڵدەستێت بە رێکخستنی رێکخراوی قوتابیان بە ئامانجی بڵاوکردنەوە بیری ئازادی خوازی لە ناوکوردا و وتویەتی،"کوردبوون هەر بۆخۆی ئازادیو  رزگاری خوازییە و دەبێت کاری بۆ بکرێت". 

 

مامۆستا عەلی دوای ڕۆشتنی بۆ شاری هەولێر و خوێندن لە دارولموعەلمین هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵی خەباتی نەتەوایەتی و دیموکراتی گەلی کورد بووە و چەندین هەوڵی بۆ رزگارکردنی کورد و قوتابیانی کورد داوە لە شاری کۆیە و هەولێر و لەو قۆناغەشدا جەلال تاڵەبانی(مام جەلال) دەناسێت و دەستدەکەن بە رێکخستنی تەنزیمات لە ناوشارەکان. لەبارەی مام جەلالیشەوە دەڵیت، " ئەوکاتەی لە قۆناغی ناوەندیشدا بووین دەچوینە ماڵی مام جەلال و قسەمان لەسەر دۆزی کورد دەکرد و کارمان لەسەر ئازادی دەکرد". 

 

مامۆستا عەلی هەر لەسەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ لە 21ـی 3ـی 1976شدا لەگەڵ 'حەلاوە خان' لە ماڵی ئەودا نوسراوێک رادەستی ئەندامانی پێشوی یەکێتی دەکات کە چەند خاڵێک لە خۆدەگرێت و لەسەر پەڕەکەی نوسی بوی( سەنگەر چۆڵکردن مەحاڵە، ئیتر کورد بەزین خەون و خەیاڵە) لەو کاتەدا دەست بە بڵاوکردنەوە نوسراوەکان دەکەن لە ماڵی حەلاوە خان و لە رۆژی 1ـی 6ـی 1976ـەوە م.عەلی وەک پێشمەرگە و خەباتگێڕی نەبەز و سەرکردەیەکی دیار و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەو کاروانە دوور و درێژەی خەباتی پێشمەرگایەتی و رێکخارەییەدا رۆڵی گێڕاوە.

 

هەر لەو ساڵەدا مامۆستا عەلی پەیوەندی دەکات بە (عەبدولستار سابیر کەریم) و ئاگاداری دەکاتەوە لە دەستپێکردنی شۆڕشی نوێی کورد، لەو بارەیەشەوە مامۆستا عەبدولستار دەڵێت،" م.عەلی پێی وتین شۆڕش دەستپێدەکات و دەبێت بۆ ئازادی کورد ئامادەبن و ئاگاداربن کە تەنزیم ئاشکرا نەبێت و سەرجەم برادەرانیش ئاگاداربکەنەوە ئاگاداربن چونکە ئەمە لەپێناو کوردایەتیدایە". 

بەهۆی مامۆستا عەلی حەوێز تەنزیم زۆر چالاک و بەهێز دەبێت و راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتی جوڵەی تەنزیمی نێوان هەولێر - کۆیە دەکات و بەردەوام پەیوەندییان پێوەدەکات بۆ ئەوەی ئاگاداربن و دۆزی کورد بپارێزن و لەو ساڵەدا لە کانی کەوان - کۆیە دەچێتە سەرکردایەتی و دەستدەکەن بە شۆرشی نوێ و لە ساڵی 1979ـەوە دەبێت ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاوەکو ساڵی 1986 ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەبێت. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن