راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە وکاریگەری شەپۆلەکەش بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە، کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە عێراق دەگرێتەوە و بەبڕى جیاواز باران دەبارێت و پیشبینی ئەوەش دەکرێت پلەکانی گەرما دابەزن و بەفریش لەسەر شاخەکان و ناوچە سنورییەکان ببارێت.
هاوکات کەشناسی هەرێمیش بڵاویکردەوە، سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکی کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی : 13
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 14
کەرکوک : 16
گەرمیان : 15