راچڵەکین-
بەگوێرەی رەشنوسی ئاگربەست لەیەکەم قۆناغی ئاگربەستەدا کە ماوەی 42 رۆژ دەخایەنێت 735 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد دەكرێن و ئەم قۆناغەش پێی دەوترێت'ئاڵوگۆڕی دیلەکان'، چونکە پێش هێرشەكەی حەماس پێنج هەزار و 250 فەلەستینی بەندكراو بوون لە ئیسرائیل و لە دوای دەستپێکی ئاڵۆزییەکانی حەماس و ئیسرائیل ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە 10 هەزار و 250 کەس.
ئەمڕۆشەممە، وەزارەتی دادی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لیستێکی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی 735 دەستگیراكراوی فەلەستینی لەخۆدەگرێت و بڕیارە لە قۆناغی یەكەمی ئاڵوگۆڕی دیلەكاندا ئازادبكرێن، لەبەرامبەر ئازادكردنی یەكەم گروپی دەستبەسەركراوە ئیسرائیلیەكان.
هاوکات وەزارەتی دادی ئیسرائیل، هەر لە بەیاننامەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەززە، حكومەتی ئیسرائیل رەزامەندی پیشانداوە لەسەر ئازادكردنی بەندكراوەکان کە لە گرتوخاتەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین، بەڵام بەندکراوە فەلەستینیەكان ئازاد ناكرێن تا كاتژمێر چواری سبەی یەکشەممە، كە وادەی بڕیار لێدراوی پرۆسەی ئاڵوگۆڕكەیە.
لیستەكە ئەندانی حەماس و جیهاد و فەتح لەخۆدەگرێت، هەندێكیان سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوەو بە ئەنجامدانی تاوانی كوشتن سزادراون و ئازاد ناکرێن.
یەکەم؛10 هەزار و 400 دەستگیركراوی فەلەستینی لە گرتوخانەكانی ئیسرائیل دەستبەسەركراون.
دووەم؛ ژمارەی گیراوەكانی فەلەستین پێش هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل5 هەزار و 250 كەس بووە.
سێیەم؛ 735 دەستگیركراو فەلەستینی لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكەدا ئازا دەكرێن.
لە دوای هێرشە ئاسمانی و زەمنییەکەی حەماس لە رۆژی 7ـی ئۆكتۆبەری 2023ـەوە 53 دەستگیركراو لە زیندانەكانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.