وەزارەتی دارایی بەڵگەنامەیەک لەبارەی 12 مووچەی ساڵی رابردوو بڵاودەکاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 270

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی عێراق لە راپۆرتێکی داراییدا بڵاویکردووەتەوە کە هێشتا ناوی دووبارە لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە. 

 

دەرەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق، روونکردنەوەیەکی هەشت لاپەڕەیی لەبارەی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لیستی مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم و کانونی یەکەمی هەرێمی کوردستان ناوی دووبارەی تێدابووە وەک مانگەکانی پێشتر هەمان کێشە دووبارە بووەتەوە و چارەسەر نەکراوە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، راستە کە بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبوو مووچە بە ئەلیکترۆنی بکرایە بەڵام حکومەتی هەرێم تائێستا تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی نەکردوە و بەرگرانیشی دروستکردووە وئەوەش وایکردووە کاتەکانی ناردنی مووچە واکەوتن بەخۆیەوە ببینێت. وتیشی،"وەکو وەزارەتی دارایی عێراق پاپەندی ئەرکی خۆمان بوین و تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێمان بۆ ساڵی 2024 ڕەوانە کردوە". 

 

هاوکات هەر بە گوێرەی نوسراوەکە، لە پەڕەی 7ـدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم دەستی بە خەرجی پلەبەرکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و داوایکردووە کە بڕەپارەی دیاریکراو بۆ ئەومەبەستەش وەربگرێت. 

 

بەڵگەنامە  ٨ لاپەڕەییەکەی وەزارەتی دارایی؛ 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن