هەسەدە و سێنتکۆم کۆدەبنەوە

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵەکین-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) تاوتوێ ئاگربەستیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.

ئەمڕۆ شەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات'هەسەدە' لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هەریەک لە مایکڵ کۆرێلا، فەرماندەی سێنتکۆم، جەنەڕاڵ لایهی کیڤن، فەرماندە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، جەنەڕاڵ مایکڵ برۆکس، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە سووریا کۆبوونەتەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی سووریا و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەداعش کردووە.

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم جەختیان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری و کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆل بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا باسیان لە توندوتۆڵکردنی رێکارەکانی کۆنترۆڵی زیندانەکانیش کردووە.

باسی لەوەش کرد، لەسەر بەهێزکردنی هاوپەیمانی و گرنگی ڕۆڵی ئەمەریکا بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سووریا جەختیان لە هەماهەنگی یەکتری کردووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن