بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە

کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 179

راچڵەكین -

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمبوونەوەی پەستانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، بڕی 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكدا كە ئەمشەو بڵاویكردووەتەوە، هاوبەشانی كارەبای ئاگادار كردووەتەوە كە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە، بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە كارەكان دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە، بڕیارە تا كاتژمێر 8ی بەیانی سبەینێ شەممە دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

روونیشیكردووەتەوە، "تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووكان و دەربەندیخان زیادكردووە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن