راچڵەكین -
وەزارەتی دەرەوەی عیراق گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارێكی مێژوویی راگەیاند، كە لە بەریتانیا پارێزراو بووەو میِچژووەكەی بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری دەگەڕێتەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوكات لەگەڵ كردنەوەی سەنتەری رۆژنبیریی عیراقی لە لەندەن-ی پایتەختی بەریتنایا، باڵیۆزخانەی عیراق لەو وڵاتە، پارچە شوێنەوارێكی مێژوویی رادەستكرایەوە، كە پێشتر لە بەریتانیا پارێزراو بوو.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پارچە شوێنەوارەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەكان (883 - 859 پ.ز)، كێشی 333 كیلۆگرامە، بەرزییەكەی (115 سم) و پانییەكەشی (110 سم)ە، بەشێك بووە لە تابلۆیەكی گەورتر كە شوێنی شاهانەی لە كۆشكی نەمرود پێ رازێندرابووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، گەڕاندنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارە مێژووییە لەچوارچێوەی هەنگاوەكانی حكومەتی فیدراڵ دێت بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم شوێنەوارە دزراوەكان لەپێناو پتەوكردنی پێگەی رۆشنبیریی عیراق لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.