هەولێر.. شەقامێكی سەرەكیی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین -

بەهۆی كاری قیڕتاوكردنەوە، لەرۆژی یەكشەممەوە شەقامی سەرەكی بەحركە لە شەقامی (100) مەتری تاكو شەقامی (120) مەتری بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت، سەرۆكایەتی شارەوانیش داوا لە شۆفێران دەكات شەقامی دیكە وەك جێگرەوە بەكاربهێنن.

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردەوە، بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی بەحركە لە شەقامی (100) مەتری تاكو شەقامی (150) مەتری، كە بە گوژمەی یەك ملیارو 645 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، لەڕۆژی یەكشەممە 19-1-2025، وەك قۆناغی یەكەم لە شەقامی  (100) مەتری تاكو شەقامی (120)مەتری بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.

شارەوانی هەولێر داواشی لە شۆفێران كردووە، تا ئەوكاتەی پڕۆژە تەواو دەبێت و رێگاكە دەكرێتەوە، دەتوانن شەقامی دیكە وەك جێگرەوە بەكاربهێنن بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحركە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن