رووسیا زۆربەی ناوچە داگیركراوەكانی هەرێمی كورسك كۆنترۆڵ دەكاتەوە

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 262

راچڵەكین –

سوپای رووسیا لە هێرشێكی پێچەوانەدا زۆربەی ئەو ناوچانەی هەرێمی كورسك -ی كۆنترۆڵكردەوە كە لەلایەن هێزەكانی ئۆكرایناوە داگیركرابوو.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوپا لە پێشڕەوییەكانیان لەهەرێمی كورسك -ی سەر سنووری ئۆكراینا بەردەوامن و چوار شارۆچكەی دیكەیان كۆنترۆڵكردەوە كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئۆكرایناوە داگیركرابوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا لەكۆی هەزارو 268 كیلۆمەتر چوارگۆشەی ناوچە داگیركراوەكانی هەرێمی كورسك، 801 كیلۆمەتر بەتەواوەتی كۆنترۆڵكراونەتەوە، كە دەكاتە (63%)ی ناوچە داگیركراوەكان، سوپای ئۆكرایناش زیانێكی زۆری گیانی بەركەوتووەو خۆی لەبەردەم هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیادا راناگرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لەسەرەتای هێرشەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە داگیركراوەكانی هەرێمی كورسك تائێستا، 52 هەزارو 450 سەربازی ئۆكراینا كوژراون و زیاتر لە 300 تانك و سەدان زرێپۆش و سەكۆی مووشەكی و سیستمی بەرگری ئاسمانیی و دەیان درۆنیان تێكشكێندراون.

سەرەتای مانگی ئابی 2024 سوپای ئۆكراینا لەكاتێكدا لە بەرەكانی باشوور دووچاری زیانی گەورەی سەربازیی لە بەرامبەر هێزەكانی رووسیا بووەوە، هێرشێكی لەناكاوی كردە سەر هەرێمی كورسك -ی رووسیاو رووبەرێكی فراوانی داگیركرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن