مەزڵوم عەبدی پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 286

راچڵەکین-

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەزڵووم عەبدی ئەمڕۆ پەیامی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، مەزڵوم عەبدی، هێزەکانی سوریای دیموکرات " هەسەدە" لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، پەیامی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ئاشکرا کرد.

مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، "دیدارەکەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی مایەی خۆشحاڵیی بوو، قسەمان لەسەر پرۆسەی گۆڕانگاریی کرد کە لە ئێستادا سوریا پێیدا تێدەپەڕێت و بەیەکەوە جەختمان لەسەر هاوهەڵوێستیی کورد لە سوریا کردەوە، ئەوەش کە پێویستە گفتوگۆکانمان لەگەڵ سوریا بەشێوەیەکی ئاشتییانە مافی کوردی تێدا بپارێزرێت".

فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، "جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە یەکڕیزیی کورد و ئارامیی ناوچەکە بەگشتی ئەرکێکە لەسەر هەموومان و پێویستە هەمووان بەیەکەوە هاوکاربین".

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن