راچڵەکین-
Samsung
care+ پلانی
پاراستنی پریمیۆمی سامسۆنگە لە ئەمریکا، کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ
خاوەن مۆبایلە زیرەکەکان.
سامسۆنگ لەم دواییانەدا
نوێکارییەکی گرنگی بۆ ئەم خزمەتگوزارییە کانی لە چوارچێوەی پلانی " Samsung care+" لە ئەمریکا راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی
کۆمپانیاکە، چیتر پێویست ناکات وەک جاران بۆ گۆڕینی هەر شاشەیەک 29 دۆلار بدەیت، لەمەودوا گۆڕینی
شاشەی مۆبایلەکە بەخۆڕایی بەردەست دەبێت، بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "gsmarena" بڵاویکردووەتەوە.
خودی خزمەتگوزاریی "سامسۆنگ
کەیر پڵەس" بەخۆڕایی نییە، بەڵام پێویست ناکات بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە
سوودمەند دەبن لە گۆڕینی شاشە و شووشەی پشتەوەی مۆبایلەکانیان بەخۆڕایی لە هەر
حاڵەتێکدا.
نرخی سامسۆنگ کەیر پڵەس
دەتوانێت مانگانە لە نێوان ٨ بۆ ١٨ دۆلاردا بێت کە بە گوێرەی جۆری ئامێرە
سامسۆنگەکەتە.
هـ . یـ