چەند خوویەکی باوی رۆژانە تەندروستی مرۆڤ تێکدەدات

تەندروستی

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەکین-

چێژ وەرگرتن لە قاوە کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت و لەبیرکردنی هەناسەدان لە رێگەی لووتەوە لەبری دەم رەنگە بێ زیان بێت بۆ تەندروستی و هیچ کاریگەرییەکی نەبێت بەڵام چەند خوویەکی تری باو هەیە کە پێویستە خۆمانی لی بە دوور بگرین.

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیلـ"ـی بەریتانی، کریس بوتچەر چارەسەرکەری فیزیایی لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور کە لە سۆشیال میدیادا فۆڵۆوەرێکی زۆری هەیە بەهۆی رێنماییە تەندروستییەکانی سەبارەت بە دابەزاندنی کێش و چەند بابەتێکی تر، هۆشداریدا لەوەی کە بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە، پێنج خووی باو دیاریکراون کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش و کەمخەوی و هیلاکی بەردەوام کە بریتین لە:

١. خواردنەوەی قاوە لە بەیانییاندا، ئەم پسپۆڕە هۆشداری دەدات لە خواردنەوەی قاوەی زۆر، چونکە کافاین مادەیەکی میزهەڵگرە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئاوی جەستە، لە بەیانیاندا جەستە خۆی تینووە، چونکە ماوەی هەشت کاتژمێر ئاو نەخوراوەتەوە و شلەمەنی لە کاتی خەوتندا لە رێگەی ئارەقەوە لەدەستچووە.

٢. بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن، کاتێک کەسێک لە جێگادا چاوەکانی دەکاتەوە بۆ پشکنینی ئیمەیڵ و نامەی ئاگادارکردنەوە، کاریگەری زۆری لەسەر کەمخەوی و نەبوونی خەوێکی قووڵ دەبێت.

٣. هەناسەدان بە دەم، زۆر کەس لە جیاتی لووتیان لە رێگەی دەمەوە هەناسە دەدەن، هەناسەدانی دەم دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم چونکە رۆیشتنی بەردەوامی هەوا بۆ ناوەوە و دەرەوە دەبێتە هۆی بەهەڵمبوونی ئاو، ئەمەش مەترسی گەشەکردنی بەکتریا زیاد دەکات و بەو هۆیەوە کێشەی وەک خراپبوونی ددان یان هەوکردن زیاد دەکات.

٤.کەم خواردنەوەی ئاو، کەم خواردنەوەی ئاو یەکێکە لەو خوانەی کە زۆر کەس بە بێ مەبەست لەسەری رادێن، کە کاریگەری تەندروستی مەترسیداری دەبێت لەسەر جەستە و بەرەو وشکبوونەوەمان دەبات، بەتایبەت لە کاتە گەرمەکاندا.

٥. خواردنی دانەوێڵە لە بەیانییاندا، کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی دانەوێڵە دەیانەوێت زوو زوو بیرتان بخەنەوە کە نانی بەیانی گرنگترین ژەمی رۆژە، بەڵام زۆرجار دانەوێڵەکان پڕن لە کاربۆهیدرات و شەکرە پاڵاوتەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکر کاتێک دەیخۆیت.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن